کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ڕفاندنی ١٦ هاووڵاتی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ لە یەکێک لە گوندەکانی بۆکان

ڕۆژی شەممە ٧ی مانگی خەزەڵوەر، هێزە ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده‌ سەر گوندی “وش تەپە”ی سەر بە شاری بۆکان و لانیکەم ١٦ هاووڵاتی ئەو گوندە و لە ناویاندا کچێکی تەمەن ١٢ ساڵیان ڕفاند.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ناسنامەی ئەو ١٦ کەسە بریتیه‌ له‌: “هێمن ئەمین نەژاد”، “هێمن لوتفوڵڵاهی”، “هیوا لوتفوڵڵاهی”، “ئەرسەلان عەزیزی”، “هانیە عەزیزی (١٢ ساڵ و کچی ئەرسەلان)”، “محەممەد ئەسەدی”، “شۆڕش ڕەحیمزادە”، “مستەفا ڕەحیمزادە”، “یادگار عەلیزادە”، “فەرهاد ئابدار”، “شاهین سوله‌یمانی”، “ئەردەڵان ڕەحیمزادە”، “ئەرسەلان ڕەحیمزادە”، “سەیوان ڕەحیمزادە”، “زانیار عەلیزادە” و “زانیار حەمزەڕەش”. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، “محه‌ممه‌د ئه‌سه‌دی”، موسته‌فا ڕه‌حیمزاده‌” و “شۆڕش ڕه‌حیمزاده‌” له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراندا به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران بریندار كراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاه‌رنووسی ئه‌و ١٦ كه‌سە له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

کۆماری ئیسلامی ٧٦١٢ پەنابەری ئەفغانی دەرکرد

-

“فەرهاد شێخی” بۆ زیندانی ناوەندی کەرەج گوازرایەوە

-

بێسەروشوێن بوونی ٤ مه‌له‌وان له‌ بەندەر چابەهار

-

ژەهراویبوونی زیاتر لە ١٠٠ قوتابی لە قوتابخانەکانی قوم

-

كوژرانی گەنجێکی دیکە لە ژێر ئەشکەنجەی بەکرێگیراوەکانی حکومەتی

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی “موخابرات” له‌ خووزستان

-