له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌رته‌شی توركیا هێرشێكی به‌رینی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكردووه و ١٤ دانیشتووی “سه‌ریكانی”یان ڕفاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی توركیا هێرشێكی به‌رینی بۆ سه‌ر گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری سه‌ریكانی ده‌ستپێكردووه و ١٤ دانیشتووی گونده‌كانی “ئه‌حره‌س” و “عامریه”ی ڕفاندووه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه تۆپخانه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیه به‌رده‌وام ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی دیمۆكراتیكی باكووری سووریه بۆردوومان ده‌كات و زیانێكی زۆری به ماڵ و حاڵی خه‌ڵك گه‌یاندووه.