به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریه، ده‌زگای زانیاری و ئه‌منیه‌تی توركیا(میت) ١٢ شارۆمه‌ندی كوردی دانیشتووی كانتۆنی عه‌فرینی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانه‌كانی توركیا گواستۆته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، سێ كه‌س له به‌ندكراوه‌كان ژن بوون و له ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری حه‌مام بۆ زیندانه‌كانی ئه‌و وڵاته گوازراونه‌ته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌ند كه‌س له‌و ١٢ به‌ندكراوه پێشتر بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له زیندانی میت به‌ندكرابوون و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ سووریه له سه‌ر سنوور بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ناسناوی ئه‌و سێ ژنه به‌ندكراوه بریتیه له: “سه‌حه‌ر خانی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ، “جوری سه‌روه‌ر” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و “ئاروه محه‌ممه‌د”. شایانی باسه كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا، زیاتر له ٦٠ ژنی كورد له‌لایه‌ن بهكرێگیرانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا له عه‌فرین ڕفێندراون و ڕاده‌ستی ده‌زگای ئه‌منیه‌تی میت كراون.