کاتژمێر ١٠ی شەوی یەکشەممە ١٧ی مانگی گوڵان، “مووسا ئیسماعیلی” خەڵکی شارەدێی “پەسوێ”ی سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مووسا ئیسماعیلی” شه‌وی یه‌كشه‌ممه بە ئۆتۆمبێل لە پەسوێوە بەرەو پیرانشار لە ڕێگادا بووە كه هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و ناوبراو كه‌له‌بچه و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار ئه‌كه‌ن. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.