ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕێوڕه‌سمه‌كانی شه‌وی چوارشه‌ممه سوری، لاوێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی بۆكان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌لانیكه‌م ١٥ كه‌س له شاره جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه ناسنامه‌ی یه‌كێكیان بریتیه له “محه‌ممه‌د یووسفی”. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش دوو هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوه‌كانی “هیوا ڕه‌حیم پور” و “سه‌لاحه‌دین شه‌ریفی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزاربوون.