کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕفاندنی لاوێکی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

ڕفاندنی لاوێکی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە 2

ڕۆژی یەکشەممە، ٣١ی مانگی گوڵان، لاوێکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی “ئومێد فەلاحی” تەمەن ٢٠ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە ڕفێندرا.

بە وتەی سەرچاوە خۆجێیه‌كان، ئەو هاووڵاتییە لە نزیکی گۆڕستانی دەروێش لە شاری مەریوان، لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ بە شێوەیەکی دڕندانە ڕفێندراوە. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و لاوه‌ لە بەردەستدا نییە.