له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا لاوێكی خه‌ڵكی شاری قوروه به‌ناوی “عه‌لی خادمی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری قوروه به‌بێ نواندنی حوكمی قه‌زایی و به شێوه‌ی نایاسایی “عه‌لی خادمی”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه تا داڕشتنی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و لاوه له‌به‌رده‌ستدا نییه.