له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌ناوی “په‌یمان شێعری” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم كاتژمێر ٧ی به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “په‌یمان شێعری” و به لێدان و ئازاراوه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیاریان گواستۆته‌وه. شایانی باسه كه به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و لاوه تا ئێستا بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه.