کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ڕفاندنی شه‌ش كه‌س له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی توركیا له‌ ‌عه‌فرین

له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا، شه‌ش شارومه‌ندی كوردی خه‌ڵكی عه‌فرین له‌لایه‌ن گرووپی ئیسلامگه‌رای حه‌مزه‌ی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیاوه‌ ڕفێندراون و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و شه‌ش شارومه‌نده‌ خه‌ڵكی ناوچه‌ی ڕاجووی سەر به‌ كانتۆنی عه‌فرین بوون و به‌ بێ هۆكار له‌لایه‌ن تیرۆریسته‌ ئیسلامگه‌راكانی توركیاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕێكخراوی مافی مرۆڤی عه‌فرین ڕایگه‌یاند: ماوه‌ی سێ ڕۆژه‌ دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كان له‌ ناوچه‌كانی جێندرس، بولبول و ڕاجووی عه‌فرین ئاگر دراون و زیانێكی زۆر به‌ كه‌شاوه‌رزان گه‌یشتووه‌. هه‌روه‌ها نزیك به‌ ١٥٠ هێكتار له‌ مه‌زرای گه‌نمی شاره‌كانی قامیشلوو و كۆبانێ به‌هۆی تۆپبارانی توركیاوه‌ له‌ناو چووه‌ و هێرشه‌كان هێشتا درێژه‌ی هه‌یه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

-

ئیدامه‌ی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سەر بنەماڵەی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا

-

كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاژینه‌ پێشووه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ شاری سنه‌

-

كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری دارستانەکانی ئاوایی هانەشێخان له‌ مه‌ریوان

-

ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ باكووری كوردستان

-

په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنی كرێكارانی پڕۆژه‌یی نه‌وت له‌ ئێران

-