له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو سێ هاووڵاتی به‌لووچ به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ناروویی”، “ڕه‌زا به‌راهوویی” و “هاشم ئه‌مینی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، “محه‌ممه‌د ناروویی” ڕۆژی ١٩ خاكه‌لێوه به لێدان و ئه‌شكه‌نجه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. هه‌روه‌ها ڕۆژی ١٧ی خاكه‌لێوه هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ی دانیشتووی “شیرائاباد”ی زاهیدان به‌ناوی “ڕه‌زا به‌راهوویی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه گوازراوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، چالاكێكی مه‌ده‌نی به‌لووچ به‌ناوی “هاشم ئه‌مینی” و دانیشتووی گوناباد له سه‌فه‌رێك كه بۆ زاهدان كردبووی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندرا و چاره‌نووسی نادیاره.