ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، سێ لاوی خه‌ڵكی شاری “هه‌نگوویه”ی سه‌ر به ئوستانی هۆرمۆزگان به‌ناوه‌كانی “مه‌سعوود كه‌رك”، “خالید ڕاحه‌تی” و “عه‌بدۆڵڵا چه‌شم میشی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕفێندران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی ئه‌و سێ لاوه و به بێڕێزی و ئه‌شكه‌نجه و لێدانه‌وه له‌پێش چاوی بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانیان زه‌وت و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیاریان كردوون. به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، هێزه‌كانی به‌سیج به ئاگردانی ئه‌مواڵی گشتی و سووتاندنی بینای شاره‌داری و شۆرای حه‌ڵی ئیختلافی هه‌نگوویه ده‌یانه‌وێت په‌روه‌نده‌سازی بۆ ئه‌و سێ لاوه بێ تاوانه بكه‌ن.