ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، “زه‌هرا سه‌عیدیان جوو” خۆشكی هه‌میشه زیندوو “میلاد سه‌عیدیان جوو”، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندرا و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “زه‌هرا سه‌عیدیان جوو” خۆشكی “میلاد سه‌عیدیان جوو” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له شاری ئیزه، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی براكه‌ی، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندراوه و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه. جێگای ئاماژه‌یه كه ماویه‌ك له‌وه‌به‌ر زه‌هرا به‌هۆی دادخوازی خۆێنی به‌ناحق ڕژاوی براكه‌ی له‌سه‌ركار ده‌ركرا و چه‌ند جار ده‌ستبه‌سه‌ر و بانگهێشتی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم كرا.