ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ته‌ورێز به ناوه‌كانی نیما ڕادمه‌نێش و حسێن ئیسماعیل زاده له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداراان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی نیما ڕادمه‌نێش و حسێن ئیسماعیل زاده و ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نییه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه.