ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه‌كانی حكوومه‌ت دوو لاوی دژبه‌ری حكوومه‌تیان به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له شاره‌كانی ئاودانان و دێهلۆڕان دوو لاو كه له ئاست قه‌تڵی حكوومه‌تی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه. ناسناوی یه‌كێك له‌و دوو به‌ندكراوه بریتیه له: “ڕامین وه‌لینێژاد”، ناوبراو له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له ساڵی ڕابردووش ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.