به‌پێی ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی سووری، شه‌ش ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردی خه‌ڵكی شاری گرێسپی له ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن هێزه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به توركیا ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، فه‌رمانده‌ی گرووپی ئیسلامگه‌رای “جبهه‌ی شام” چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌به‌ر گوشاری بۆ بنه‌ماڵه‌یه‌كی كورد هێنابوو بۆ ئه‌وه‌ی به زۆره‌ملێ له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یان كه نامزه‌دی بووه هاوسه‌رگیری بكات، كاتیك كچه‌كه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی دژایه‌تیان له‌گه‌ڵ بڕیاری ئه‌و فه‌رمانده ده‌ربڕیوه، هێزه‌كانی جبهه‌ی شام هێرشیان كردۆته سه‌ر مه‌راسمی زه‌ماوه‌ندی كچه‌كه و وێڕای لێدانی بنه‌ماڵه‌ی زاوا، بووك و زاوا و باوكی و سێ ئامۆزای زاوایان بۆ شوێنێكی نادیار ڕفاندووه.