ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ر، “سولماز حه‌سه‌نزاده” هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێ هاوڕێی به ناوه‌كانی “شه‌یدا ڕه‌زایی”، “سیمین خه‌یات” و “شیرین خه‌یات” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سولماز حه‌سه‌نزاده” و سێ هاوڕێی له كاتی ڕۆیشتن بۆ سه‌قز به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری بۆكانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌رده‌ست دا نییه. شایانی باسه كه له سه‌روبه‌ندی شاڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی حه‌سه‌نزاده بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.