کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ڕزگار کردنی گیانی منداڵێک لە شاری پاوە

ڕزگار کردنی گیانی منداڵێک لە شاری پاوە

بەپێی هەواڵی گەییشتوو، منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری پاوە بە ناوی “کاریا”، ڕۆژی یەکشەممە دەکەوێتە ناو بیری ئاوێکی ١١ مەتری و پاش چەند کاژێر هەوڵ و ماندووبوونی خەڵکی ئەو ناوچەیە و تیمەکانی فریاکەوتن، لە نێو بیرە ئاوەکەدا توانرا بە سەلامەتی ڕزگار بکرێت.

بەپێ زانیاریەکان، بەهۆی ڕزیو بوونی سەرپۆشی بیری ئاوەکە “کاریا” تووشی ئەو کارەساتە بووە و لە کۆتایی دا بەهۆی هەوڵ و ماندوو بوونی تیمەکانی فریاکەوتن و خەڵکی ئەو ناوچەیە توانراوە گیانی ئەو منداڵە به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر ڕزگار بکرێت.