ڕۆژی ڕابردوو سێ ئه‌ندامی جه‌سته‌ی كچه بۆكانیهكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به‌ناوی “هانیه سۆفی” كه به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه كۆچی دوایی كردبوو، به ڕه‌زامه‌ندی دایك و باوكی ئه‌و كچه به‌خشرایه سێ نه‌خۆشی ئه‌و شاره.
به‌پێی زانیاریه‌كان، ئه‌مه په‌نجه‌مین حاڵه‌تی به‌خشینی ئه‌ندامی جه‌سته له شاری بۆكانه كه له ساڵی ١٣٩٧ی هه‌تاویه‌وه تۆمار كرابێت، له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی هه‌ریه‌كه له “ئه‌یوب مروه‌ت قوله”، “به‌یان عه‌تاری” و ” ئه‌حمه‌د قادر ڕه‌شی” هاووڵاتییانی شاری بۆكان به ١٢ نه‌خۆشی ئه‌و ناوچه‌یه به‌خشرا و به‌و كاره مرۆڤ دۆستانه‌ی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ژیانیان بۆ چه‌ندین نه‌خۆش گه‌ڕانده‌وه.