به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو زندانی له ئوستانی كوردستان، كه پێشتر به تومه‌تی كوشتن به ئیعدام مه‌حكووم كرابوون، به دوای لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كان له مه‌رگ ڕزگاریان بوو. هاوكات زندانیێكی دیكه له كاشمه‌ر ئیعدام كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی ئه‌م ڕوژانه‌ی داویینهدا، دوو به‌ندكراوی مه‌حكووم به كوشتن له شاری سنه كه قه‌رار وابوو له ڕۆژی داهاتوو حۆكمه‌كه‌یان به‌كرده‌وه ده‌ربێت، به‌دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکان، لە پەتی سێدارە ڕزگاریان بوو.