لاوێکی خەڵکی شاری سەقز بەناوی “سەیوان ئازەرپوور” کە بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ ماوەی حه‌فته‌یه‌ك لە کۆمادا بوو، لەسەر داخوازیی پێشتری خۆی، ٦ئەندامی سەرەکی جەستەی بەخشرایە ٦نەخۆشی دیکە به‌و هۆیه‌وه گیانی ٦ كه‌سی له مردن ڕزگاری بوو.
“سه‌یوان ئازه‌رپوور” له ڕێكه‌وتی ٣٠ مانگی گه‌ڵاڕێزانی ئه‌مساڵ به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ تووشی مه‌رگی مه‌غزی بوو و له دوای هه‌وڵێكی زۆر له لایه‌ن پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی “شه‌فای” سه‌قز و دواتر “كه‌وسه‌ری” سنه نهتاوانرا چاره‌سه‌ری پێویست بۆ “سه‌یوان” بكرێت، دواتر به ڕه‌زامه‌ندی باوك و دایكی ئه‌و ڵاوه ئه‌ندامی جه‌سته‌ی به بێ هیچ چاوه‌ڕوانی و پاداشتێك به‌خشرا به چه‌ند نه‌خۆشێك و به‌و هۆیه‌وه گیانی چه‌ندین كه‌س له مردن ڕزگار كرا.