ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٣ی سەرماوەز، “یاسر کەریمی” بەندکراوی تۆمەتبار بە “کوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و خەڵکی مەریوان کە لە زیندانی ناوەندیی سنەدایە، بە هاوکاریی كه‌سایه‌تی و خێرخوازان، ڕه‌زامه‌ندی له بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه وه‌رگرت و له ئێعدام ڕزگاری بوو.
جێگای ئاماژه‌یه كه چەند ڕۆژ لەوەبەر چوار ئەندامی بنەماڵەی “یاسر کەریمی” پاش سه‌ردانكردنی ڕۆڵه‌كه‌یان له زیندانی سنه، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە ڕێگای سنە- مەریوان گیانیان لەدەست دا. پاش ئه‌و ڕووداوه كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و مه‌ریوان ڕه‌زامه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه‌یان وه‌رگرت و ئه‌و به‌ندكراوه ئازیهتباره له ئێعدام ڕزگاری بوو.