به پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار به‌ندكراو له شاره‌كانی گورگان، بابۆل، زه‌نجان و سه‌بزه‌وار كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” له لایه‌ن ده‌زاگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، پاش لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كان له ئێعدام ڕزگاریان بوو.
شایانی باسه، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به‌دوای پێكهاتنی كه‌مپه‌ینی “نا بۆ ئێعدام” له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام به هاوكاری چالاكانی ئه‌م كه‌مپه‌ینه و هه‌روه‌ها چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئازادیخواز به‌دوای ڕه‌زامه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كان له ئێعدام ڕزگاریان بووه.