کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕزگاربوونی لاوێكی سه‌قزی له‌ په‌تی سێداره‌

ڕزگاربوونی لاوێكی سه‌قزی له‌ په‌تی

ڕزگاربوونی لاوێكی سه‌قزی له‌ په‌تی

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، لاوێکی خەڵکی شاری سەقز کە پیشتر حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپابوو، دوای هەڵوەشانەی حوکمەکەی و دانی بڕی ٣٠٠ ملیۆن تەمەن دییە بە بنەماڵەی کوژراوەکە، له‌ ئێعدام ڕزگار بوو.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی شەممە ١٤ی بەفرانبار “سیاوەش مەحموودی” دوای حەوت ساڵ ڕاگیران لە زیندانه‌کانی شاری سنە و سەقز ئازاد بوو. “سیاوەش مەحموودی” تەمەن ٢٤ ساڵ کاتێک کە تەنیا ١٧ ساڵ تەمەنی بووە بە هۆی کوشتنی کەسێکی دیکە دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو. ئەو حوکمە لە مانگی خەرمانانی ساڵی ٩٦ لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە بۆ ٥ ساڵ زیندان و پێدانی بڕی پارەی دیە کەم کرایەوە. شایانی باسه‌، بە هاوکاری کەسانی خێرخواز و هەروەها کەمپەینێک کە دامەزرابوو، ئەو بڕەپارەیە کە داواکرابوو کۆکرایەوە و دواجار ڕۆژی شه‌ممه‌ سیاوەش دوای ٧ ساڵ به‌ندكران لە زیندانی سەقز ئازاد بوو.