کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕزگاربوونی دوو هاووڵاتی له‌ سزای ئێعدام له‌ زیندانی ورمێ

رهایی از اعدام ۲ زندانی در ارومیه

رهایی از اعدام ۲ زندانی در ارومیه

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی ورمێ كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی “قه‌تڵ” به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، به‌ دوای لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كان، له‌ مه‌رگ ڕزگاریان بوو.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی ورمێ دوای تێپه‌ڕینی چه‌ند ساڵ له‌ حوكمه‌كه‌یان، به‌ یارمه‌تیی چالاكان  و خه‌باتكارانی شاری ورمێ، له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كانه‌وه‌ ڕه‌زایه‌تییان پێدرا و له‌ سزای ئێعدام ڕزگاریان بوو. شایانی باسه‌، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو به‌ندكراوی مه‌حكووم به‌ ئێعدام له‌ شاری سنه‌ش كه‌ قه‌رار بوو له‌ ڕۆژانی داهاتوودا حوكمه‌كه‌یان جبه‌جێ بكرێت، به‌ هیمه‌تی هه‌ڵسووڕاوان و چالاكان و به‌دوای لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كان، له‌ مه‌رگ ڕزگاریان بوو.