کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕزگاربوونی دوو به‌ندكراو له‌ په‌تی سێداره‌

رهایی از اعدام دو زندانی در ارومیه1

رهایی از اعدام دو زندانی در ارومیه1

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی ورمێ و نەغەدە، کە بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، لە پەتی سێدارە ڕزگاریان بوو.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی مانگی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتیی به‌ندكراو بە ناوەکانی “شاهین غوڵامی”، خەڵکی ورمێ و “محەممەد تەیمووری”، خەڵکی شاری نەغەدە، به‌دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکان، لە پەتی سێدارە ڕزگاریان بوو. شایانی باسه‌، ڕۆژی ڕابردوو، ئەم دوو به‌ندكراوه‌ به‌ مه‌به‌ستی بەڕێوەچوونی حوکمه‌كه‌یان، گوازرابوونه‌وه‌ بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەو زیندانە.