ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، دوو به‌ندكراو له زیندانه‌كانی كرمان و چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، به‌دوای لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كان له سێداره ڕزگاریان بوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م دوو به‌ندكراوه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی خه‌رمانان به مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكمه‌كه‌یان گوازترابوونه‌وه بۆ سلوولی تاكه‌كه‌سی زیندانی ورمێ كه پاش لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كان له په‌تی سێداره ڕزگاریان بوو.