کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیەندراوی ژمارە پازدەیەم ڕۆژی دڵنیایی مشتومڕە کۆتا جەنگی ئێمە ئینتەرناسیۆناڵە ڕزگاری مرۆڤەکان کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز!

ڕاگەیەندراوی ژمارە پازدەیەم

ئەمساڵ لە دۆخێکدا پێشوازی لە ڕۆژی جیهانی کرێکار دەکەین کە جیهان لە حکومڕانی سیستمی سەرمایە، شایەتی تاوانێکە کە نموونەکانی لە مێژوودا، ئەگەر نەڵێین بێوێنەیە، کەموێنە بووە.

برسێتی ڕەها، سێبەری نەگبەتی خۆی بەسەر ملیۆنان مرۆڤ فراوان کردووە، بە شێوەیەک لە هەر خولەکێک چەندین مرۆڤ گیان لەدەستدەدەن. برسێتی ملیۆنان مرۆڤ لە جیهان لەکاتێکدا ڕوویداوە بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوەکان، (٢٠٢٤) ساڵانە زیاتر لە هەزار ملیار تمەن خۆراک بەهەدەر دەدرێ و دەکرێتە خاشاک.
جەنگ، هێشتا بەشێکی دانەبڕاوە لە سیاسەتی وڵاتانی سەرمایەداری لە جیهان، کە دیارترینیان، خولی نوێی تاوانەکانی ڕژێمی نەژادپەرستی ئیسرائیلە بەرانبەر خەڵکی فەڵەستین کە بەهۆیەوە هەزاران منداڵ، ژن و پیاو، پیر و گەنج کوژران و هەزاران مرۆڤی دیکە بریندارن و لە ماڵەکانیان ئاوارەبوون. ئەم تاوانانە لە بێدەنگی ڕەهای دەوڵەتانی ڕۆژاوایی نمایشکەری دیموکراسی و مافی مرۆڤە، تا خەڵکی جیهان پێشتر لەم ڕاستییە تێبگەیشتنایە کە نمایشی مافی مرۆڤ، دیموکراسی و ئازادی، وەهمێک زیاتر نەبووە کە دەوڵەتانی ڕۆژاوایی لەڕێگەی میدیاوە نیشانی دەدەن، لەبەرئەوە لە ماوەی حەوت مانگی جەنگ لە فەڵەستین، شایەتی ئەوەبووین کە خەڵک لە ئەمریکای باکور تا ئاسیا و ئەوروپا، لە پاراستن و پشتیوانی لە خەڵکی خەباتگێری فەڵەستین شەقامەکانیان گرتووە و لە بەرامبەر ڕۆحیەتی خەباتگێڕانە و کۆڵنەدانی ئەوان سەریان دانەنواندووە.

ئێران
کەلێنی نێوان خەڵک و حکومڕان لە ناڕەزایی ساڵی ١٤٠١ بەم ئاڕاستەیە زیاتر و زیاتر بووە بەشێوەیەک بوونی دامەزراوەی دەوڵەتی، یاسا و باڵی سەربازیە کە مانا بە بوونی دەوڵەت دەدات. ئەم کەلێنە بە سەرنجدان لە ڕیکۆردی حکومڕان بەسەر ئابووری ئێران زیاتر بووە، زیادبوونی بەپەلەی هەڵاوسانی کاڵاکانی پێویستی خەڵک، بە سەرنجدان لە کەمبوونی ڕێژەی مووچە، زیادبوونی هێزی کڕینی ئەوانی لەگەڵ بووە. ئەنجامی نەرێی زیادبوونی نرخی زەوی بە سەرنجدان لە بەردەوامی ڕیکۆرد لە بەشی بەرهەمهێنان کە پێویستی سەرچاوەکانی بانکە، لەگەڵ کەمبوونی توانای قەرزکردنی کەسب و کار بەهۆی قورسبوونی تێچوونی قەرزەکان، ئەگەری شکستی بازاڕی دارایی لە زیادبووندایە. سەرەڕای ئەمانەش بۆ قەرەبووکردنی کەمی بودجە؛ دەوڵەت سیاسەتی لابردنی زیاتری یارمەتیەکان، بە تایبەت یارمەتی بەنزین کە لە دەستوری کاردایە کە کەمترین کاریگەری، زیادبوونی نرخی بێکاریە.
ئەگەر قەیرانی ئابووری لەگەڵ قەیرانەکانی شەرعیەت، کەم ئاوی و ژینگە، و بابەتی بچووک و گەورەی کۆمەڵایەتی لە خۆکوژی لاوان و گەنجان تا بابەتی جیابوونەوە و لەناوبردنی بناغەکانی خێزان وزیاد دەکەین. ئێمە لەگەڵ کۆمەڵگەیەکی تەواو قەیراناوی ڕووبەڕووین کە تەنانەت چاکسازی کەم و ماوە کورت، بۆ باشتربوونی دۆخی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی خەڵک، تەنها و تەنها لەڕێی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی ئابووری و سیاسی حکومڕان ئەگەری هەیە، لێرەوە دەستپێکی ناڕەزاییەکان لەسەر بنەمای ئەم مەرجانە خۆبەدورنەگرتنە. لەم ڕووەوە یەکی مانگی مەی ئەمساڵ بۆ چینی کرێکار زۆر جێگای گرنگی پێدانە. چونکە چینی کرێکار دەتوانێت ڕابەری کۆمەڵگا بکات ڕێگا نەدات ناڕەزایی نادیار و ناڕێکخراو جێگای خەباتی ئامانجدەر و هاوڕێکی چینی کرێکار و جەماوەری خەڵک بۆ ئازادی و بەدەستهێنانی هێزی سیاسی بێت.

کۆمیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی بەهۆی پیرۆزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی کرێکار بەناونیشانی ڕۆژی جەنگی چینی کرێکاری جیهانی دژی سیستمی سەرمایەداریە؛ حکومڕانی ستەمکارانەی سێدارەدان، زیندان وبۆ ناڕەزاییان لە دۆخی بەدبەختانەی ئێستای ئێران ئیدانە دەکات و نیگەرانی خۆی دەربارەی نەبوونی پاراستنی گیانی گیانی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی ئێران ڕادەگەیەنێت. بەم هۆیەوە لە چینی کرێکار، مرۆڤانی ئازادیخواز و جەماوەری خەڵک داوا دەکەین دەربارەی چارەنووسی زیندانیانی سیاسی زیندانیکراو لە زیندانەکانی ئێران بێ هەڵوێست نەبن و لە بەرامبەر بڕیاری ستەمکارانەی سێدارەدان، زیندان وهاواری ناڕەزایی ڕابوەستن.

پیرۆزبێت یەکی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکار


کۆمیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی


خاکەلێوەی ١٤٠٣

گوتەبێژی کۆمیتەی بەرگری؛ یەدوڵڵا سەمەدی