کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگەیەندراوی ژمارە ١٧ی کۆمیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی

ڕاگەیەندراوی ژمارە ١٧ی کۆمیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی 1

بەیانی شەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری بەندکراو لە زیندانی سەقز، پاش بەدواچوونی بنه‌ماڵه‌ و کۆمیتەی بەرگری بۆ ناوبراو، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ئازاد كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، دادگای سه‌قز له‌گه‌ڵ پێدانی مۆڵه‌ت به‌ عوسمان ئیسماعیلی بۆ ئه‌نژیۆگرافی و به‌دواداچوون بۆ پڕۆسه‌ی ده‌رمانی له‌ پێنج ڕۆژی داهاتوودا ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه‌. ئازادی کاتی عوسمان ئیسماعیلی پاش پێنج مانگ لە کاتێکدا ڕووی داوه‌ کە پزیشکی دادی سەقز لە ٣ی بەفرانباری ١٤٠٣، ڕاگەیاندبوو کە ناوبراو تووشی نەخۆشی فەتق بووە و دەبێت لە زووترین کات نەشتەرگەری بۆ بکرێت. کۆمیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی ڕادەگەیەنێت کە به‌ندكراوانی سیاسی زیندانیکراو لە زیندانەکانی ئێران کە له‌ ئاست دۆخی خراپی ئابووری و سیاسی سه‌پێندراو به‌ سه‌ر كۆمه‌ڵگادا ناڕازین له‌ زۆمره‌ی تاوانباران دا نین و ئه‌بێ به‌ زوورترین كات ئازاد بكرێن.