ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی “مه‌هسا ئه‌مینی” له نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌سرا”ی تاران، كۆمه‌ڵێك له ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی شاری سه‌قز به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی ئه‌و جه‌نایه‌ته ڕاگه‌یاندنێكیان بڵاوكرده‌وه و تێیدا وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “مه‌هسا” داوای محاكمه‌ی تاو‌انبارانیان كرد.
له‌به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه هاتووه، باش دەزانن ئەمە یەکەمجار و یەکەم کەس نییە کە بە بیانووگەلی وەکوو کۆڵبەری و بیروڕای جیاواز و هەڵسووڕان و خەبات لە بووارەکانی وەک مافی مرۆڤ، ژینگەپارێزی و هتد ..ەوە، ڕاپێچی بەندیخانە دەکرێن، یان دەدرێنە بەر دەسڕێژ و دەکوژرێن. ئێمە تووڕەیی خۆمان دەخەینە پاڵ تووڕەیی بنەماڵەی ژینا و خەڵکی داغداری سەقز و داوا ده‌كه‌ین ئەو کەسانەی لەم تاوانەدا بەشداربوون، سزا بدرێن. ئێمە وەکوو ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری سەقز بە توندی ئەو جه‌نایه‌ته شەرمەزار دەکەین و هاوخەمیی خۆمان بۆ هەموو خەڵکی داغداری شاری سەقز و هەروەها بنەماڵە و کەسوکاری “مه‌هسا”ی گیانبەختکردوو دەردەبڕین.