کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران(ڕاهی کارگەر)

images 28

سزای قورسی محەممەد ڕەسووڵ ئۆف، هێرشێکی دیکەیە بۆسەر کۆمەڵگەی هونەریی ئێران

بابەک پاکنیا، پارێزەری محەمەد ڕەسووڵ ئۆف، ڕایگەیاند کە موکلەکەی بە هەشت ساڵ زیندان (کە پێنج ساڵی جێبەجێ دەکرێت)، هەروەها شەلاق، و جەریمەی نەغدی و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵەکەی مەحکووم کراوە. ئەم سزایە لە دادگای تێهەڵچوونەوەش وەک خۆی پشتڕاستکرایەوە و دۆسیەیەکە ڕەوانەی بەشی جێبەجێکردنی سزاکە کراوە. محەممەد ڕەسووڵ ئۆف یەکێکە لە سینەماکارە ناسراوەکانی ئێران کە لەم بوارەدا ناو و ناوبانگی نێودەوڵەتی بەدەست هێناوە. ڕەسووڵ ئۆف لە ساڵەکانی ٢٠١٧ و ٢٠١١دا دووجار خەڵاتی سەرەکی بەشیڕوانگەیەکی تایبەتی فستیڤاڵی فیلمی کەن و ساڵی ٢٠٢٠یش خەڵاتیورچی زێڕینی فستیڤاڵی برلینالەی وەرگرتووە. جگە لەوەش نوێترین بەرهەمی ڕەسووڵ ئۆف، بەناویتۆوی هەنجیری پیرۆزبۆ بەشداریکردن لە بەشی پێشبڕکێی فستیڤاڵی فیلمی کەنی ئەمساڵدا هەڵبژێردراوە. محەممەد ڕەسوڵ ئۆف لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم ساڵانەی دواییدا بەردەوام لە لەگەڵ خەڵک بووە، پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانیان کردووە و بەم هۆیەوە چەندین جار دادگایی و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە و سزای زیندانی و قەدەغەی چوونەدەرەوەی بۆ بڕاوەتەوە. بەڵام حوکمی قورسی ئەم دواییەی دادگا فۆرمالیتەکانی ڕژیم کە مۆرکی لاستیکیی دام و دەزگا ئەمنییەتی و سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامین، هەوڵێکە بۆ کپکردنی دەنگی ناڕەزایەتی یەکێک لە سیما ناسراوەکانی سینەمای ئێران، کە ئامادەبوونی ئەو لە یەکێک لە فستیڤاڵە گرنگەکانی سینەمای جیهانیدا دەتوانێت لە ئاشکراکردن و لەقاودانی ستەم و سەرەڕۆییەکانی کۆنەپەرستانی دەسەڵاتدار لە ئێران و دیفاع لە ئاخێزی ڕزگاری بەخشیژن، ژیان، ئازادیدا دەنگدانەوە و ڕەنگدانەوەیەکی گەلێک بەربڵاوی هەبێت. کوشتنی بەکتاش ئابتین لە زیندان، قەتڵی حکوومەتیی دڵتەزێنی داریوش مێهرجۆیی و وەحیدە محەممەدیفەری هاوسەری، قەتڵی حکوومەتیی کەیومەرس پوور ئەحمەد لەژێر ناوی خۆکوشتن و تیرۆرکردنی بیۆلۆژیکی تەرانە عەلیدووستی و مستەفا ئالی ئەحمەد، سینەماکارە بەناوبانگەکانی وڵات، دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ تۆماج ساڵحی ڕۆڵەی چاونەترسی ئێران و ڕاپەری چین و توێژە کرێکار و زەحمەتکێشەکان، دەستبەسەر کردنی سامان یاسین و مێهدی یەراحی و پەروەندەسازی و بێبەشکردنی ژمارەیەکی زۆر لە سینەماکار و ئەکتەرە ناودارەکانی چالاکی بواری هونەریی و هیتر، هەمووی ئەمانە، وەککانوونی فیلم سازانی سەربەخۆی ئێراندەڵێت، هەوڵی ئەودەسەڵاتخوازە داماو و شەرلێشێواوانەیەکە دەیانەوێت بە هێرشکردنە سەر ژنانی خوازیاری جلوبەرگی ئازاد و کوشتنی منداڵان و تازە لاوانی ناڕازی و سەرکوتی هونەرمەندان، کۆشکی داڕماوی دەسەڵاتەکەیان بپارێزن و ڕسواییە ناوخۆیی و دەرەکییەکانیان قەرەبوو بکەنەوە.

ئازادییەبێ شەرت و مەرجەکانپێشمەرجێکی پێویست و سەرەتایەکن بۆ گەشەی توانایی داهێنەرانە لە هەموو بوارەکانی هونەر و ژیانی هونەریدا، کە دەسەڵاتی سەرەڕۆ و ئیدئۆلۆژیکی و کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامی، لە بنەڕەتدا لەگەڵ ئازادییە بێ شەرت و مەرجە سیاسییەکاندا، لە ناتەبایی و دژایەتییەکی لە ئاشتی نەهاتوودایە. شەڕی درێژماوەی نووسەران و هونەرمەندانی ئێران لەدژی دوو ڕژیمی سەرەڕۆی پەهلەوی و کۆماری ئیسلامی، لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی هەر جۆرە دەستوەردانێکی دەوڵەت بە هەر پاساو و بیانوویەک لە خوڵقاندنی بەرهەمی هونەریی و کۆتایی هێنان بە هەموو شێوازە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکانی سانسۆر و وردبینی، خەبات و تێکۆشانێکی درەوشاوە بووە لەپێناو بەدیهێنانی ئازادی و دێموکراسی ڕاستەقینە لە وڵاتدا. لەم بوارەدا ڕۆڵی کانوونی نووسەرانی ئێران لە پاراستنی سەربەخۆیی ئەو ناوەندە لە ژێر دەستدرێژیی فاشیستیانەی بەردەوامی ڕژیم بە درێژایی چل و پێنج ساڵی ڕابردوو و هەروەها دیفاعی شێلگیر و ماندوویی نەناسانە لە ئازادیی بێ شەرت و مەرجی بیروباوەڕ و ئەو تێکۆشەرە شوێندانەرانەی کە لە ڕەوتی ئەم خەباتە بەردەوامەدا گیانیان بەختکردووە، قۆناغێکی پڕ لە خەبات و شانازییە لە مێژووی هاوچەرخی وڵاتدا لەپێناو گەیشتن بە ئازادی و شایستەی ڕێز و پێزانینە.

لە ڕەوتی ئەم خەبات و تێکۆشانە دایە کە هونەرمەند دەبێتە ڕەمزێک بۆ ڕزگاری کۆمەڵانی خەڵکی ئێران. هەروەها دروشمیتۆماج یەک میللەتە، میللەت ئازاد بکەنکە لە قووڵایی بزووتنەوەی داواکاریی تەوەرەوە سەری هەڵداوە، نیشانی دەدات ئەو بزووتنەوە جەماوەرییەش کە لە خوارەوە سەری هەڵداوە، هەم خاڵی بە یەک گەیشتن و یەکگرتوویی بزووتنەوەکانە و  هەم ڕێگەیەکی دروستیشە بۆ هێنانە مەیدانی هێزێکی کە دەتوانێت سەرکەوتن لەم خەباتە دوور و درێژەدا مسۆگەر بکات و بەردەوامبوونی گەرەنتی بکات.

ئێمە وەک هێزێکی پارێزەری ئازادی بێ شەرت و مەرجی سیاسی و دێموکراسییەکی گشتگیر و لە خوارەوە، دەرکردنی حوکمی زیندانی قورس و زنجیرە سزا سەدە ناوەڕاستییەکان لە دژی محەممەد ڕەسووڵ ئۆف و سزای هاوشێوە لە هەر ئاستێکدا بەرامبەر بە هونەرمەندانی تر و بەتایبەتی سزای جینایەتکارانەی لەسێدارەدان بۆ تۆماج ساڵحی، ڕاپەری چین و توێژی کرێکاران و زەحمەتکێشان، بە توندی ئیدانە دەکەین و داوا لە سەرجەم هێزەکان و کۆمەڵانی خەڵکی ئازادیخوازی ئێران دەکەین کە بە هەر شێوازێکی مومکین و کاریگەر، دەنگی بەرزی ئەم ناڕەزایەتییە بن.

بڕووخێت ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

سەرکەوتوو بێت شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران

بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم

حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

٢١ی گوڵانی ١٤٠٣١٠ی ۲۰۲۴