کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات به بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانی هاوڕێ بەختیار ئەتابەک، ناسراو بە سەید بەختیار

ڕاگه‌یاندن 2

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار بووین کە هاوڕێ بەختیار ئەتابەک، ناسراو به سەید بەختیار، پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە و ئەندامی پێشوویی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، به هۆی نەخۆشییەوە لە ڕۆژی ٢١ نوامبر له وڵاتی سوئد ماڵئاوایی لە ژیان کرد. هاورێ بەختیار هەر لە سەرەتایی سەرهاڵدانی شۆرشی جەماوەری لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی لە ئێران بە ڕیزەکانی کۆمەڵە پەیوەست بوو و لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان، لە هەورامانەوە تا پیرانشهر، چالاکی نواند و بەرپرسایەتی نیزامی دەستە و دواتر پەلی لە ئەستۆ بوو. لە جەرەیانی خەباتی پێشمەرگانەدا گەلێک قارەمانی لە خۆی نواند و چەندین جار بریندار بوو.

بە هۆی ماڵئاوایی له ژیانی هاوڕێ بەختیار ئەتابەک سەرەخۆشی دەکەین لە سەرجەم بنەماڵەی بەڕێزی و خۆمان بە شەریکی غەمیان دەزانین.

نوێنەرایەتی  کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات