کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵه له دەرەوەی وڵات به بۆنەی گیان له دەستدانی میرزا عەلی نادری

ئاگادار کراین کە میرزا عه لی نادری، کەسایەتی ناسراو، دڵسۆز و تێکۆشەر، لە وڵاتی سوئید  ماڵئاوایی له ژیان کرد. میرزا عه لی نادری تەسلیمی هەلومەرجی داسەپاو لە سەرەنجامی هاتنە سەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی نەبوو و بەردەوام وەک کەسایەتیێکی ئازادیخواز و جێگای ڕێز و حورمەتی کۆمەڵانی خەلک ناسراو بوو. رۆڵه کانی میرزا عەلی، به تایبەت هاورێ حەسەن نادری، له تێکۆشەرانی ناسراوی  جەمعیەتەکانی شاری سەقز بوو کە پاشان بوو به کادر و پێشمەرگەری کۆمەڵە  و دواتریش به داخەوە لە شەڕ له گەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دا گیانی بەخت کرد.  چەندین منداڵی تری میرزا عەلی له ڕیزەکانی کۆمەڵەدا پێشمەرگە بوون و بە درێژایی چەندین ساڵ لە ڕیزەکانی کۆمەڵەدا خەباتیان کرد.

  ئەو کاتانەی که ناوچه ئازاد کراوەکانی کوردستان به دەست پێشمەرگەوە بوون، ماڵی میرزا عەلی نادری هەمیشە شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگه و تێکۆشەرانی سیاسی، بە تایبەت شوێنی حاسانەوەی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە بوو. میرزا عەلی دوای نیشتەجێ بوونیشی لە وڵاتی سوئێد هەروا پشتیوانی کۆمەڵە مایەوە.

بەم شێوەیە یادی خۆشەویستی کاک عەلی نادری بەرز ڕادەگرین و سەرەخۆشی لە سەرجەم بنەماڵەی ئەم ئازیزە دەکین و خۆمان بە شەریکی غەمیان دەزانین.

نوێنەرایەتی  کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات

  ٩ ژانویەی ٢٠٢١

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

حکوومەتی ئیسلامی لەئاست خەڵک،ناوچەکە و جیهاندا،لەهەمووکاتێک لاواز و تاککەوتووترە-هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

نەورۆز، شادی، خۆڕێکخستن و گەشەی کۆمەڵگەی مەدەنی

-

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەبۆنەی گیان لە دەستدانی هاورێ «یەدێ بیگلەری» سیمای ناسراوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-