ڕۆژی شەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ڕاگه‌یێندراوێك دا وتی: ناردنی وێنە و ڕاپۆرت له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی بۆ میدیاکانی دەرەوەی وڵات تاوانه و تاوانباران ڕووبه‌ڕووی سزای قورس ده‌بنه‌وه.
دوای هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیل بۆ سەر كۆماری ئیسلامی، ناوەندی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران کە بە “گێرداب” ناسراوە، میدیاكانی دەرەوەی وڵاتی بە “میدیای دوژمن” ناو برد و هه‌ڕه‌شه‌ی له چالاكانی مه‌ده‌نی كرد كه ئه‌گه‌ر وێنه و ویدیۆی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بنێرن، سزا ده‌درێن، ئه‌گه‌ر به موحارهبهش تۆمه‌تبار نه‌كرێن، به ماوه‌ی ده ساڵ زیندان مه‌حكووم ده‌كرێن.