بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێنج بەنداو لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیراون و داوایان لە حکومەت کردووە بودجەی پێویستی بۆ تەرخان بکرێت.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، كۆماری ئیسلامی گواستنەوەی ئاوی زێی بچووکی لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە لە رێگەی تۆنێل و کەناڵی ئاوییەوە بۆ بەنداوی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستپێکرد. دوێنی یەکشەممە،”ڕەحمان خانی”، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، گلدانەوە و گواستنەوەی ئاو لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە “کاریگەریی زۆری دەبێت لەسەر داهاتی ئاو بۆ بەنداوی دووکان.”