ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی خەرمانانی ١٤٠٠ی ههتاوی “عەزیمە ناسری” خەڵکی بۆکان دوای یەک مانگ دەستبەسەر کران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.
به پێی ڕاپۆرتهكان ئەم چالاکە کوردە لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لەمافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها دەرمانەکانی بێبەش بووە و ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” لەرێگای هاوکاری حیزبێکی نهیاری ڕژیمی خستووەتە پاڵ ناوبراو.
جێگای ئاماژەیە کە عەزمیە ناسری ڕۆژی سێشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی ههتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە بۆکان دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازرایەوە. ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٠ی ههتاوی، هاوکات لەگەڵ شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد دەستبەسەر وپاش دوو مانگ بە دانانی بارمتەی پەنجا ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو و هێشتا دانێشتنی دادگای ناوبراو بەڕێوە نەچووە.