کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ڕاگوێزرانی یه‌ندكراوی سیاسی “سۆهه‌یلا حیجاب” بۆ زیندانی كرماشان

ڕاگوێزرانی به‌ندكراوی سیاسی سۆهه‌یلا حیجاب بۆ زیندانی كرماشان 3

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “سۆهەیلا حیجاب”، پارێزەر و بەندکراوی سیاسی خەڵکی کرماشان لە ناوەندی چاکساسی و پەروەردەی سنەوە بۆ زیندانی كرماشان ڕاگوێزرا.

ئەم بەندکراوە سیاسییە ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ئه‌مساڵ لە زیندانی قەرچەکی وەرامینەوە پاش ئه‌شكه‌نجه و لێدانی زۆره‌وه‌ بۆ ناوەندی چاکساسی و پەروەردەی شاری سنە ڕاگوێزرابوو. سوهەیلا حیجاب، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران به‌ تۆمه‌ته‌كانی “پڕووپاگەندە دژی نیزام”، “كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی”، “تێکدانی بیروڕای گشتی بە مەبەستی ئاژاوە نانەوە”، “دروستکردنی گرووپ بۆ داکۆکی لە مافی ژنان” حوکمی ١٨ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.