ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی مانگی ڕەشەمە، “کەیوومەرس لەتیفی” چالاکی مەدەنی و مۆعه‌لیمی زمانی کوردی، لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا.
بە پێی زانیارییه‌كان، ئەو چالاکە مەدەنییە لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا، بە بنەماڵەکەی ڕایگەیاندووە کە بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزراوە. جێی ئاماژه‌یه كه پێشتریش هێزە ئەمنییەکان بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌یان بانگهێشت و هەڕەشەیان لێ کردوون کە هه‌واڵی دەسبتەسەركرانی “کەیوومەرس” میدیایی نه‌كه‌ن و بێدەنگیی هەڵبژێرن.