له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “نه‌جه‌فه مێهدی پوور زه‌ینی وه‌ند” ڕۆژنامه‌وان و چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی “ده‌ڕه‌شار”ی ئیلام دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌م شاره ڕاگوێزرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، حۆكمی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نیه به هۆكاری بڵاو كردنه‌وه‌ی مه‌قاله‌یه‌كی ڕه‌خنه گرانه له ئیبراهیمی ڕه‌ئیسی، سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، ده‌ركراوه. شایانی باسه كه ناوبراو پێشتریش چه‌ندین جار پێشینه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی به تۆمه‌تی “ته‌وهین به ڕێبه‌ری و ته‌بلیغ دژی نیزام ” هه‌بووه كه به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو