کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ڕاگوێزرانی چالاكێكی مه‌ده‌نی بۆ زیندانی ناوه‌ندیی سنه‌

ڕاگوێزرانی چالاكێكی مه‌ده‌نی بۆ زیندانی ناوه‌ندیی سنه‌ 1

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی مانگی خاکەلێوە، “ئەفشار فەتحی” چالاکی مەدەنی خەڵکی گوندی “تەنگیسەر”ی سەر بە ناوچەی “ژاوەرۆ”ی سنە، بۆ زیندانی ناوەندیی ئه‌مشاره‌ ڕاگوێزرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو پێشتر، له‌ ساڵی ٩٧ به‌ تۆمه‌تی “ئه‌ندام بوون له‌ یه‌كێك له‌حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و مانگی خەرمانانی ساڵی ٩٨، لەلایەن لقی ١ی دادگای ڕژیم له‌مشاره‌ بە ٦ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو.