به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو، چالاکێکی کرێکاری خهڵكی شاری سنه دوای ئەوەی سەردانی دادگای ڕژیم لهمشاره دهكات، دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی سنه دهكرێ.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، “خەلیل کەریمی”، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەزبەر دوای ئەوە سەردانی دادگای ئەو شارەی کرد، دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا. جێگهی ئاماژهیه، خەلیل کەریمی مانگی خەزەڵوەی ساڵی ڕابردووش لەلایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم لهشاری سنە بە تۆمەتی “بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار” و “بەشداری لە کەمپەینی نا بۆ لەسێدارە دانی ڕامین حسێن پەناهیی” حوکمی یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو. شایانی باسه، ئەو حوکمە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە بۆ ٢ مانگ زیندان کەم کرایەوە