ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، پێنج هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شنۆ به ناوه‌كانی “سیامه‌ند خاڕه‌زم”، “ئه‌یوب مووسا”، “هاوڕێ خاڕه‌زم”، “مۆراد ساعی” و “ئاسۆ شێخی” پاش كۆتایی هاتنی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره، ڕاگوێزی زیندانی ناوه‌ندی شنۆ كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كانی مافی مرۆڤی كوردستان، ئه‌و پێنج هاووڵاتییه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش به شێوه‌ی نایاسایی و به بێ نواندنی حۆكمی قه‌زایی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌منی ئه‌و ناوه‌نده كرابوون. جێی ئاماژه‌یه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه له هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و پێنج هاووڵاتییه هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستا نییه.