کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی ٤ به‌ندكراو بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی ورمێ

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ ٤ به‌ندكراو له‌ زیندانی ورمێ كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی “كوشتن” له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كه‌یان گوازرانه‌وه‌ بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی ئه‌م زیندانه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ته‌نیا ناوی یه‌كێك له‌م به‌ندكراوانه‌ به‌ ناوی “هێمن به‌ناوه‌ند” دانیشتووی پیرانشار ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ و ناسناوی ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌ی دیكه‌ هێشتا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی نێوده‌وڵه‌تی، ئێران به‌ پێی هه‌ژماركردنی جه‌معییه‌تی و ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان، پله‌ یه‌كه‌می له‌ ئێعدامی هاووڵاتییانی خۆی له‌ جیهاندا هه‌یه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

دەربڕینی ناڕەزایەتی و دەستبەسەرکردنی ٣ کرێکاری کارخانەی سیمانی شاری سیروان

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری قوروه‌

komalah

پاڵپشتیی موعه‌لیمان و كرێكارانی شاری سنه‌ له‌ موعه‌لیمانی زیندانی كراو

komalah

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم

komalah

برینداربوونی دوو ژێنگەپارێزی شاری چووار

komalah

خۆکوشتنی دەرەجەدارێکی هێزەکانی ئەرتش لە شاری کرماشان

komalah