ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی مانگی بەفرانبار، هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندانی ورمێ، هەڵیانکوتاوەتە سەر بەندی سیاسی ئه‌و زیندانه و بەشێک لە بەندکراوانیان به زۆره‌ملی بۆ به‌ندێكی ئه‌منییه‌تی نوێ گواستووه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، بەشێک لە بەندکراوان لە چوون بۆ بەندی نوێ خۆیان بواردووە و دوای دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان، تێکهەڵچوون ڕووی داوە و ٢٠ بەندکراو له‌وانه، “ساکار عەینی”، “فەرزاد سامانی”، “کامران قاسمی”، “خالید فەرەیدونی”، “نایب عەسکەری”، “حاتەم ئۆزدەمیر”، “کەیوان رشۆزادە”، “کەیهان موکەڕەم ” و “حامید قەرەئۆغڵانی” ڕاگوێزی ژووری تاكه‌كه‌سی كراون.