به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، “ڕه‌زا ئه‌حمه‌دی” دانیشتووی ئاوایی ته‌ركش له پیرانشار كه به تۆمه‌تی ئه‌منییه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، گوازترایه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی سپای پاسداران له ورمێ.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسداران له پیرانشار به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. شایانی باسه، به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ دڵنیا بوونه‌وه له دۆخی ته‌ندرووستی و شوێنی ڕاگیرانی هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هه‌روا بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.