ڕاپۆرته‌كان له شاری ورمێ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه ئه‌منییه‌كان هاووڵاتیەکی خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌یان کە له کۆتایی مانگی گەلاوێژ دەستبەسەر کردبوو، گوازتووه‌ته‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی مانگی گەلاوێژ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی حوسینە سەربە ناوچەی سۆمای برادۆستی ئەو شارەیان بە ناوی “عەلی سەعیدی” بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کرد. شایانی باسه، ناوبراو دوای سێ حه‌فته له ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره.