به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوەی حوكمه‌كه‌ی، ڕەوانەی زیندان کرا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی شەممە ١٦ی خەرمانان، “عابید شەریفی”، خەڵکی گوندی “ساقەڵا”ی ناوچەی ساڕاڵی دیواندەرە، كه ساڵی ٩٦ لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه بە پێنج ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا. شایانی باسه، ناوبراو بە تۆمەتی “ئەندامبوون و هاوکاری كردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.