کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی جوانڕۆ بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌

images

ڕۆژی هەینی ٥ی مانگی سەرماوەز، “وەسیم ڕەحمانی” هاووڵاتی خەڵکی جوانڕۆ، دوای کۆتایی هاتنی قۆناغی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری نەغەدە ڕاگوێزرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “وەسیم ڕەحمانی” ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی مانگی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هه‌تاوی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی شاری نەغەدە دەستبەسەر کرابوو. بە پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌ ئەمنییەکانی ڕژیم ئه‌و هاووڵاتییه‌یان بە تۆمه‌تی “هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو.