کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی بۆكان بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی بۆكان بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌ 1

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی “شەمزین محەممەدی”، خەڵکی گوندی “ئاڵی کەند”ی سەر بە شاری بۆکان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ٢٠ی مانگی سەرماوەز، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، بە ٥ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا و دواجار به‌ دانانی وه‌سیقه‌ له‌ گرتووخانه‌ ئازاد كرابوو.