لە ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییه‌ك به ناوی “ نەخشین ئه‌حمه‌دی” خەڵکی گوندی “قزڵقۆپێ“ مەهاباد، دوای تەواو بوونی قۆناغی لێپرسینەوەله گرتووخانه‌ی ورمێ بۆ به‌ندی ژنانی زیندانی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “نەخشین ئەحمەدی” ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هه‌تاوی دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە دەستبەسەر کراوە. بهو‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتێه، ناوبراو له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و له ته‌واوی مافه‌كانی له‌وانه پێداویستی ده‌رمانی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.