“محه‌ممه‌د هووشه‌نگی” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ كه‌ماوه‌ی ٧ ڕۆژه مانی له‌خواردن گرتووه ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، وێڕای خراپی باروودۆخی ته‌ندرووستی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندانه‌وه بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی ڕاگوێزراوه.
به پێی زانیارییه‌كان، “محه‌ممه‌د هووشه‌نگی له ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌وه به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له په‌روه‌نده‌كه‌یدا، هه‌روه‌ها ڕێگریكردن له ئازادكردنی سه‌ره‌ڕای دانانی وه‌سیقه‌ی ٢ ملیارتمه‌نی، دستی داوه‌ته مانگرتن.